سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: بەفەرمی ئینستاگرام زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێی راگەیاند کە هەڵدەستێت بە پیشاندانی ئەو چالاکییانەی بۆ ریل ئەنجامتداون، لەلای هاوڕێکانت.
زانیاریی: تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئینستاگرام بەمجۆرەیە، کاتێک تۆ هەڵدەستیت بە لایک کردن یان هەر کاردانەوەیەکی دیکە بەرامبەر بە ریلێک، ئەوا لەلای هاوڕێکانت پیشانی دەدات و ئاشکرایدەکات.
زیاتر: هۆکاری زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییەش بۆ ئەوەیە تابزانی هاوڕێکانت لە ئینستاگرام سەیری چی دەکەن و حەز بە چی جۆرە ناوەرۆکێک دەکەن لە ریلەکاندا، ئەمە بێجگە لەوەی بەشی نوسینی تێبینی لەسەر ریلەکانیش زیاد دەکرێت تا گفتوگۆ دروستبێت و زیاتر لەسەر ریلەکان بمێننەوە، هەروەها لەکارخستنی ئەم تایبەتمەندییانەش بونی نییە و تایبەتمەندییەکە ناچارییە و بۆ هەموانە واتە بەشێوەی بژاردە نییە.
ئەمەش هەیە: بۆیە لەمەوبەدوا بزانە سەیری چی جۆرە ریلێک دەکەیت و کاردانەوەی چی بەجێدەهێڵی، چونکە هاوڕێکانت بە ئاسانیی دەتوانن هەموو ئەو کارداناوانە سەیربکەن کە تۆ هەتبووە بۆ ریلەکان.
باگراوند: ئەمەش لە کاتێکدایە دادگای ئەمریکا بەفەرمی قەدەغەکردنی تیکتۆکی لە وڵاتەکەیان راگەیاند هەربۆیە ئینستاگرام ئەمە بە دەرفەت دەزانێت و دەیەوێت لە رێگەی زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەکەوە بۆ ریلەکانیان شوێنی تیکتۆک پڕبکاتەوەو ببێتەوە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی.