بانکی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئابوری 07/02/2024

Alternate Text

بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری بە کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 203 ملیۆن و 721 هەزار و 6 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 187 ملیۆن و 551 هەزار و 6 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.
هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ، 16 ملیۆن و 170 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بە بازرگانان فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدا، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی 100 دۆلار بریتییە لە 151 هەزار و 900 دیناری عێراقی، کەبەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا