بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ
یاری کۆتایی جامی ئاسیا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئوردن بەڕێوەبچێت.
بڕیارە یاری کۆتایی جامی
ئاسیای 2023 کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای لوسێل لە قەتەڕ بەڕێوەبچێت،
کە لە ساڵی 2021 دروستکرا و دەتوانێت نزیکەی 89 هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت.
قەتەڕ کە خاوەنی نازناوەکەیە و بۆ یەکەمینجار
لە ساڵی 2019 لە یاری کۆتاییدا لە یابانی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئاسیا، هەرچی
هەڵبژاردەی وئوردنە تاکو ئێستا نازناوەکەی بەدەستنەهێناوە و یەکەمینجارە لە مێژووی
خۆیدا بگاتە یاری کۆتایی جامی ئاسیا.