بە ڤیدیۆ.. یاریزانێک لە ناو یاریگا هەورەبروسکە لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات

وەرزش 12/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە یارییەکی تۆپی پێ لە ئەندۆنیزیا یاریزانێکی یانەی " ئێف بی ئای سۆبانگ" لەکاتی یاریکردندا لە ناو یاریکا هەورەبروسکە لێی دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.

یاریزانەکە ناوی سبێستیان بووە و تەمەنی 30 ساڵە، لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی" ئێف ئێل ئۆ "ی ئیندۆنیزی هەورەبروسکە لێی داو و دوای رووداوەکە یاریزانەکانی دیکە هەوڵیاندا رزگاری بکەن، بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی میدیاکانی ئیندۆنیزیا، رووداوەکە بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا بووە، یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش پرسەنامەیەکی ئاراستەی یانەکە و کەسوکاری ئەو یاریزانە کرد و بڕیاریدا لە سەرەتای یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا خولەکێک بۆ رێزگرتن لە رۆحی یاریزانە کۆچکردووەکە رابووەستن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا