بابەتە سەرەکییەکە:
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەنیاز نییە هیچ یاریزانێک لە گواستنەوەی زستانەدا
بگوازێتەوە.
سەرچاوە: رۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی و نزیک لە یانە مەدریدییەکە بڵاویکردەوە: یانەی ریاڵ مەدرید تاوەکو
گواستنەوەی هاوینە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە.
لەلایەکی ترەوە: کارلۆ
ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەکە، ویستی ئەوەی نییە پشت بە هیچ یاریزانێکی
کاستیا ببەستێت کە قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانانی تایبەت بە یانەکەیە.
بیرخستنەوە: لە ئێستادا
یانەی ریاڵ مەدرید بە دەست پێکانی بەشێک لە ئەستێرەکانییەوە دەناڵێنێت دیارترینیشیان
دانی کارڤەخالە کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی ئەم وەرزە بکات.