بابەتە سەرەکیەکە: سۆران عومهر رایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە
داهاتی دوو مانگ موچيیەک دابەش بکات.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری بڵاویکردەوە،
هەرێم نوسراوێکی لە 28/3/2024 ناردوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نوسیویەتی داهاتی ناوخۆی هەرێم جگە لە نەوت،
لە 1/1/2024تاکو 28/2/2024 واتە دوو مانگ بریتیە لە 904 ملیارو 246 ملیۆن دینار.
ئەوەشی وت: مانگانە داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی کە دەمێنێتەوە 452 ملیار دینارە واتە بەداهاتی ناوخۆی دوو مانگ دەتوانن موچەیەکی تەواوی هەرێم بدەن.