بابەتە سەرەکیەکە: دوای روخانی رژێمی بەشار
ئەسەد یەکەم شاندی حکومەتی عێراق چووە سوریا لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی
عێراقی بە سەرپەرشتی بەرپرسی هەواڵگری و راوێژکاری سەرۆک وەزیران گەیشتنە دیمەشقی
پایتەختی سوریا.
ئەوەشی وت: شاندەکەی عێراق لەگەڵ
ئیدارەی نوێی سوریا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری نێوان هەردوو
وڵات دەکەن.