نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی
بەردەوامە لە دابەزین و لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو ١٠٠ دۆلار بە
١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی نیسان، نرخی دراوە
جیهانییەکان لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە هەرێم بەمشێوەیەیە:
١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار دینارە
١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی یەکسانە بە ٦ هەزار دینار
١٠٠ لیرەی تورکی یەکسانە بە ١٨ هەزار
مانگانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دابەشکردنی
مووچەی فەرمانبەران، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت، ئابوریناسانیش هۆکارەکەی
بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە بانکەکان لە کاتی نزیکبوونەوەی دابەشکردنی مووچە بڕی زیاتری
دۆلار دەخەنە بازاڕەکانەوە.