كه‌شناسی هەرێم: بەفربارین بەردەوام دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی لەزۆربەی ناوچەکان بەفربارین بەردەوام دەبێت.

راگەیەندراوی فەرمی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەرۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرو بارانێکى کەم و لەگەڵ  هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، لە کاتەکانى شەودا دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هاوکات: كه‌شناسی هەرێم باسی له‌وه‌شكردوه‌، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم بەشێوەى پچڕ پچڕ، بەفربارین سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەنتەرى پارێزگاى هەولێر و کەرکوک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا