نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری 23/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە ٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٣ی نیسان، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە:" بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر سووتەمەنییەکان نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس)یش بە ٦١ دۆلار و ٨٥ سەنت فرۆشرا".

سەرباری ئەوەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە ٢٠ دۆلار، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیدا بینی و نرخی یەک بەرمیل ٧٠ دۆلاری تێپەڕاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا