نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کوڕ و کچەی لە سلێمانی سەمایان کرد

کوردستان 24/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

بریکاری کارەکانی ئەو کوڕەی شەوی رابردوو لە  شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی لەگەڵ کچێکدا سەمای کرد رایگەیاند، پێشینییان نەدەکرد سەماکەیان ئەو کاردانەوەیەی لێ بکەوێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی نیسان، ئەحمەد جاسم، بریکاری کارەکانی محەمەد و تێفانی، ئەو کوڕ و کچەی شەوی رابردوو لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی سەمایانکرد بە BMC راگەیاند:" ئەنجامدانی ئەو سەمایە لەو شوێنە پێشتر هیچ ئامادەکاری و پلانێکی بۆ دانەنرابوو، لەو کاتەدا هەردووکیان لەو شوێنەدا دانیشتبوون و بە دەنگی مۆسیقاکە دەستیان بەسەماکردن کرد و پێشبینییان نەدەکرد ئەو کاردانەوەیەی لێ بکەوێتەوە، لەبەر ئەوەی پێشتریش ئەو کارەیان کردووە ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" محەمەد خالید خەڵکی باشوری عێراقە و تێفانیش خەڵکی شاری حەلەبە لە سوریا، هەردووکیان دوو ساڵە نیشتەجێێ هەولێرن و سەنتەرێکی فێرکردنی سەمایان هەیە ".

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا