دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ ٢٠ وەزارەت و فەرمانگە مووچەکانیان وەردەگرن.
بە پشتبەست بەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران رایگەیاند، لە میانی بەردەوامدان بە پڕۆسەکە، ئەمڕۆ ٢٠ وەزارەت و فەرمانگە مووچە وەردەگرن کە ئەوانیش بریتین لە:
ئەنجومەنی ئاسایش.
-دەزگای گشتی ئاسایش.
-وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.
-مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت.
-ئەنجومەنی دادوەری.
-وەزارەتی داد.
-وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
-وەزارەتی پلاندانان.
-وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
-دیوانی چاوێری دارایی.
-دەستەی مافی مرۆڤ.
-ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم.
-دەستەی ژینگە.
-دەستەی وەبەرهێنان.
-دەستەی دەستپاکی.
-کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
-دەزگای مین.
-وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.