شەربەتی سەرگەڵوو داخرا

کوردستان 28/04/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی سلێمانی ٩ دوکانی شەربەت و شیرینی داخرا، کە یەکێکیان دوکانی شەربەتی سەرگەڵوو بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" دوابەدوای ئەو پشکنینە چڕانەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی ، لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئەنجامیاندا بۆ پشکنینی هەندێ دوکانی دروستکردنی شەربەت لەناو شاری سلێمانیدا و وەرگرتنی نموونە لە شەربەتەکانیان بۆ پشکنین لە تاقیگەدا، لەئەنجامدا دەرکەوت کە شەربەتەکانیان مەرجە تەندروستیەکانیان تێدا نیە و شیاوی بەکارهێنان نین".

ئەوەش هاتووە:"هەربۆیە لەلایەن بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستیەوە بڕیاردا بەداخستنی ٨ دوکانی شەربەت دروستکردن و دوکانێکی شیرینی".

هاوکات دوای بە دواداچوونێکی BMC، دەرکەوت کە یەکێک لەو دووکانانەی کە داخراون دووکانی شەربەتی سەرگەڵووە کە دەکەوێتە شەقامی مەولەوی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی.

شایەنی باسە ئەو دووکانە لە ناو هاوڵاتییاندا ناوبانگێکی زۆری هەیە و خەڵکێکی زۆر بۆ کڕینی شەربەت لێی قەرەباڵغییەکی زۆر درووست دەکەن.

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا