عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، پارتی بە
پارەی میللەت و پلەی سەربازی هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەکڕێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان، عەلی حەمە ساڵح،
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە:" پارتی بە پارەی
میللەت و پلەی سەربازی هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەکڕێت".
هاوکات، ئەو پەرلەمانتارە رەخنەی تووندی لە
حزبەکەی گرتووە و باسیلەوەکردووە:" ئەو رێککەتنەی لەگەڵ پارتی ئەنجامیداوە
جێبەجێنەکراوە و حوکمڕانی تەندراوە بە گەندەڵی".