یەکەم رێڕەوی پاسکیل لە هەرێم لەشەقامی ١٠٠
مەتری هەولێر دروستکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان، فازڵ حاجی،
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە:" یەکەم رێڕەوی لێخوڕینی پاسکیل
لەهەرێم لەشەقامی ١٠٠ مەتری و لەنزیک قوتابخانەی کامبریج دروستکرا".
باسیلەوەشکردووە:" رێڕەوەکە بەتەواوەتی
لە رووی ئەندازەیی و سەلامەتییەوە رێکخراوە و شوێنکەشی جوڵەی ترافیکی کەم
لەسەرە".