بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بینای ئاسایشی نیشتیمانی لە کەرکوک تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسان، عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە BMC راگەیاند:" خۆکوژێک بە پشتوێنێکی بۆمبرێژکراوەوە هەوڵیداوە خۆی بە بینای ئاسایشی نیشتیمانیدا بتەقێنێتەوە و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە بۆمبەکانی کە خۆکوژەکە لە خۆی بەستووە تەقیونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە هێرشەکە لەلایەن چ گروپ و لایەنێکی چەکدارییەوە پلانی بۆ دارێژراوە و ئەنجامدراوە، بەڵام لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بە مەبەستی دەستکەوتنی زانیاری زیاتر دەستیان پێکردووە".