خاوەنی شەربەتفرۆشی سەرگەڵوو: ئاساییە کەڕوو لە شەربەتدا هەبێت

کوردستان 29/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

خاوەنی شەربەتفرۆشی سەرگەڵوو رایگەیاند، پێیان وایە هیچ شەربەتێک لەو پشکنینەدا دەرناچێت کە دوێنێ لیژنەکانی تەندروستی بۆ شەربەتەکەیان ئەنجامیانداوە و ئاساییە کەڕووی تێدابێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسان، خاوەنی شەربەتفرۆشی سەرگەڵوو رایگەیاند:"ئێمە لە سەرەتای دامەزراندنی شەربەتفرۆشییەکەوە پابەندبووین بە رێنماییە تەندروستییەکان، بەداخەوە دوێنێ لێژنەکانی تەندروستی سلێمانی پاش ئەوەی سامپڵیان لە یەکێک لە شەربەتەکان وەرگرت و پشکنینیان بۆکرد لە پشکنینەکە دەرنەچوو بەو هۆیەشەوە شوێنەکەیان پێ داخستین".
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەوە گرفتێکی وانییە تا بەهۆیەوە شوێنەکە دابخرێت، چونکە  پێمان وایە هیچ شەربەتیک لەو پشکنینەدا دەرناچێت لە هەرێمی کوردستان کە دوێنێ لیژنەکانی تەندروستی ئەنجامیاندا، ئاساییە کەڕوو لە شەربەت یان ماستدا هەبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لیژنەکانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانیاندا هەشت فرۆشگای شەربەت فرۆشتنیان لە شارەکە داخستووە بەهۆی نزمی و خراپی کوالێتی شەربەتەکانیانەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا