وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ BMC، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەبوونی خۆکوژی دیکە دەکەن لە ناوشاری کەرکوکدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی نیسان، عامر حسێن وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە BMC راگەیاند:" ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە هەبوونی تیرۆرست و هەبوونی پلانی خۆکوژی دیکە دەکەن لە ناو کەرکوکدا دوورن لە راستییەوە و رەوشی ئەمنی کەرکوک لە ئێستادا ئارامە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو بۆمبانەی ئەمڕۆ خۆکوژەکەی بەردەم ئاسایشی نیشتیمانی لە خۆی بەستبوو بەهێز نەبوون و توانای زیانگەیاندنی گەوریان نەبووە، بەهۆی نزیکییان لە خۆکوژەکە دوو کارمەندی تیمەکانی ئاسایش بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان سوکە".
ئەمەش لە کاتێکدایە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ خۆ کوژێک هەوڵیدا خۆی بە بینای ئاسایشی نەتەوەیی لە کەرکوک بتەقێنێتەوە و کارمەندانی ئاسایش هەوڵیانداوە رێگری لێبکەن و تەقەیان لێکردووە، بەو هۆیەشەوە ئەو بۆمبانەی بە خۆکوژەکەوە بوون تەقیونەتەوە، دوا بەدوای ئەو هەواڵەش دەنگۆی هەبوونی ٣ خۆکوژی دیکە لە شاری کەرکوک بڵاوکرانەوە.