پارێزگاری سلێمانی لەبارەی شێوازی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان هاتەدەنگ

کوردستان 29/04/2021

لەلایەن: avin

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێگەیەکی باشیان بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان گرتووەتە بەر، بەڵام خۆیان پابەندنابن پێیەوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی خانەنشینانی مەدەنی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لە  BMCیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی هاتەدەنگ و رایگەیاند:"لەو رۆژەوە بوومەتە پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی، رێگەیەکی زۆر باشمان گرتووەتە بەر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، بەڵام پێویستمان بە هاوکاری خانەنشینەکان هەیە".

باسیلەوەشکرد:" بانکەکانمان زیادکردووە، کاتمان بۆ دابینکردوون، بەڵام خانەنشینان پابەندنابن".

جەختیلەوەشکردەوە:" لەرێگەی ئاسیاسێڵەوە پێشنیاری ئەوەمان کرد کە مووچەکانیان بۆ ببەینە ماڵەوە، بەڵام حکومەت بەوە رازی نەبوو".

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا