تۆمارکردنی بایۆمەتری رادەگیرێت

کوردستان 29/04/2021

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە ١ی  ئایارەوە پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری رادەگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" لە بەرواری ١ی ئایارەوە تۆمارکردنی بایۆمەتری دەوەستێت و تەنها پرۆسەی دابەشکردنی کارت بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمە لە کاتێکدایە  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە پێی ئەو خشتەیەی دایناوە لە رۆژانی داهاتوودا هەوڵەکانی لە دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بایۆمەتری چر دەکاتەوە و پڕۆسەکانی راهێنان بە کارمەندەکان و رێکخستن و بڵاوکردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان بەردەوامیان دەبێت".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا