مووشەکە چینییەکە ماوی چەندێک لە بەرگە هەوا مایەوە؟

هەمەرەنگ 09/05/2021

Alternate Text

شارەزایەکی گەردوونناسی عێراقی ئاشکرایکردووە، مووشەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووەکەی چین تەنها پێنج خولەک پاش هاتنەناوەوەی بەرگە هەوا کەوتە خوارەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئایار، سادق عەتییە، شارەزای بواری گەردوونناسی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی:" لە کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووەکەی چین لەسەر ئاسمانی باشوری وڵاتی سعودیە هاتەنێو بەرگە هەوا و کاتژمێر ٥:٢٠ خولەک لەسەر ئاسمانی دوورگەکانی ماڵدیف لە زەریای هیندی پارچە بووە و کەوتووەتە خوارەوە ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" مووشەکەکە تەنها پێنج خولەک لە بەرگە هەوا ماوەتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا