درێسی یاریزانێکی تێنسی ئەمریکی بە ملیۆنێک و ٣٨ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.
پێگەی" سکای نیوز"ی عەرەبی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە:" درێسێکی
مایکڵ جۆردان، یاریزانی یاری تێنسی ئەمریکی بە ملیۆنێک و ٣٨ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت
و بەمەش درێسەکە ژمارەی پێوانەیی لە گرانیدا تۆماردەکات".
باسلەوەشکراوە:" مایکڵ ئەو درێسەی لە وەرزی پالەوانێتی زانکۆکانی ساڵی
١٩٨٢-١٩٨٣ لەبەرکردووە کە بووەتە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە".
هاوکات، نرخی ئەو درێسە لە ساڵی ١٩٩٩دا گەیشتووەتە ٦٣ هەزار و ٥٠٠ دۆلار.