کازمی کاتی ناردنی بودجەی هەرێمی راگەیاند

عێراق 10/05/2021

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەکەن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند:" پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە دۆخی زێڕیندا تێدەپەڕێت بەهۆی ئەو متمانەیەی لەنێوان هەردوولادا هاتووەتە کایەوە".

باسیلەوەشکرد:"لەبارەی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدێک سەردانی هەرێم بکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو گرێکوێرانەی کە ماون بکرێنەوە و متمانەی نێوان کورد و عەرەب بگەڕێتەوە".

ئاشکراشیکرد:"بەم نزیکانە بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا