رۆژنامە ئینگلیزییەکان باس لەوەدەکەن ئەگەری هەیە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە تورکیاوە بگوازێرێتەوە بۆئینگلتەرا.
بڕیار وایە لە ٢٩ی ئایاردا یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا لە نێوان یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەڕێوەبچێت، بەڵام میدیا ئینگلیزییەکان چەند رۆژێکە باس لەوە دەکەن ئەگەری گواستنەوەی شوێنی یارییەکە هەیە لە ئەستەنبوڵەوە بۆ بۆ لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا.
رۆژنامە ئینگلیزییەکان هۆکاری گواستنەوەی یارییەکەیان گەڕاندووەتەو بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن زۆرینەی هاوڵاتیانی ئینگلتەراوە و خراپی بارودۆخی تەندروستی لە تورکیا.