سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە پشتیوانی هێرشەکانمان دەکەن.
میدیا ئیسرائیلیەکان رایانگەیاندووە:" ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئایار، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە پشتیوانیمان لێ دەکەن، هەروەها ئێمە ئەو شوێنانەمان بۆردومان کردووە کە حەماس تێیدا هێرشەکان ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بەوەشداوە:" تا ئەو کاتەی حەماس لە هێرشەکانیان بەردەوام بن ئەوا ئێمەش بەردەوام دەبین لە هێرشکردنە سەر کەرتی غەزە و شوێنەکانی حەماس".
بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢ کەس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش بۆ زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.