"زەوی کورد و تورکمانەکان بەسەر کەسانی دیکەدا دابەش ناکرێت"

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

خالید شوانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە دائیرەی کشتوکاڵی کەرکوک چیدیکە دەسەڵاتی ئەوەی نییە زەوی کورد و تورکمانەکان بەسەر جوتیارانی دیکەدا دابەش بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایار، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی ناوەند رایگەیاند:" لە درێژەی بەدواداچونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرێبەستە کشتۆکاڵییەكانی کەرکوک و بەمەبەستی راگرتنی بڕیارێکی دائیرەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و گرێبەستە کشتوکاڵییەكانی وەزارەتی کشتوکاڵ کە تیایدا بڕیاریان دابوو بە هەڵگرتنی بڕیاری سڕکردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2007 و بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012 و مادەی 140ی دەستور و سەرلەنۆێ دابەشکردنەوەیان بەسەر ئەو کەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریبکردنی کەرکوک ئەو زەویانەیان پێدرابوو، وەزارەتی کشتوکاڵ بە نووسراوێکی فەرمی ئاگاداری کردوونیەتەوە کە کارکردن بەو بڕیارە راگیراوە تاوەکو کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەی باڵاوە یەکلایی دەکرێتەوە"
جەختیلەوەشکردووەتەوە:" لە دوای ئەم بڕیارەوە دائیرەی کشتوکاڵی کەرکوک دەسەڵاتی ئەوەی نامێنی زەوییەکانی کورد و تورکمانەکان بەسەر جوتیارانی دیکەدا دابەش بکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا