باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

عێراق 08/06/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەشی کەرکوک رایگەیاند، باندێکیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کە لە نێویاندا ژنێکیش هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیران، بەشی بەڕەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک، رایگەیاند:"لە پارێزگاکەدا حەوت کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون کە لە نێویشیاندا ژنێک بەشداربووە".

ئەوەش هاتووە:" لە کاتی دەستگیرکردنیاندا ماددەی کریستاڵیان پێبووە و لەگەڵیشدا ئەو دەستگیراوە بەسەر ئەو کەلوپەلانەی بۆ بەکارهێنانی ماددەکان بەکاردەهێندرێن".
راشگەیەندراوە:" ئۆ پەراسیۆنەکە بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگیرییەکان و ئەو زانیارییانەی هاوڵاتییان لەسەر باندەکە پێیان داون ئەنجامدراوە، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەکانی ٣٢ و ٣٨ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان دەستەبەسەرن و رێککاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا