ئەم ئامۆژگارییە جوانەی مامۆستا شەماڵ موفتیت بیستووە؟

هەمەرەنگ 11/06/2021

Alternate Text

مامۆستا شەماڵ موفتی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٥ی بەغدادە و چالاکوانێکی دیاری بواری ژینگەبووە و ماوەیەکیش پێشکەشکاری بەرنامەی میحراب بووە، یەکێکبووە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی کوردستان و چەندنین ئامۆژگاری بەسوودی بۆ ژیان هەیە، لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦بە نە خۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.

یەکێک لە جوانترین ئامۆژگارییەکانی:

ئەگەر منت بینی لە مەیخانەیەك ھاتمە دەرەوە توخوا مەڵێ ئیسلام و موسوڵمانان خراپن بڵێ شەماڵ خراپە.

بەڵام من ئەگەر تۆم بینی لە مەلھایەك ھاتیتە دەرەوە دەڵێم چووە بۆ ئیسڵاحیان! ئەگەر لەگەڵ ئافرەتێکی بێگانەدا تۆم دی ھەرگیز گومانم بۆ شتی خراپ ناڕوات چونکە :

١- قورئان ئەفەرمووێت: [وکونوا عباداللە اخوانا] واتە: برای یەکتر بن و برا ھەرگیز برای خۆی سووک ناکات.

٢- ڕەسوولی خوا - دروودو سەلامی خوای لەسەر بێت - فێری کردین کە ٧٠ پاساو بھێنینەوە بۆ ھەڵەی براکانمان.

ھەر کاتێکیش بەڵگەکان زۆر بەھێز بوون ئەوسا براتم بۆ ڕاستکردنەوەیان، بە نەرم و نیانی و بیرخستنەوەی شەرمەزاری لای خوا بۆم ڕاست بکەرەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا