بڕیاربوو ساڵی رابردوو پاڵەوانێتی یۆرۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاڵەوانێتییەکە دواخرا بۆ ئەمساڵ.
ئەمشەو ١١ی حوزەیران، لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی ئیتاڵی لە شاری رۆما، بە یاری نێوان ئیتاڵیا و تورکیا پاڵەوانێتی یۆرۆ دەستپێدەکات.
رۆژنامەی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە:" لە ئاهەنگی دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکەدا هەریەکە لە فرانچیسکۆ تۆتی و ئەلیساندرۆ نێستای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری دەکەن و بڕیاریشە ١٦ هەزار هاندەر لە یاریگاکەدا ئامادەبن".
بەهۆی یادی ٦٠ ساڵەی بەڕێوەچوونی یەکەمین یاری پاڵەوانێتی یۆرۆوە، یارییەکانی ئەمجارەی پاڵەوانێتییەکە لە ١١ وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ئەمەش یەکەمینجارە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا شتی لەوشێوەیە رووبدات.