سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیماراتە

کوردستان 11/06/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئەبو زەبی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێمارات گەیشتە ئەو وڵاتە.

لەو راگەیەندراوەکەی حکومەت ئەوەش هاتووە:" بڕیارە سبەینێ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان کۆببێتەوە و تێیدا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و ئیمارات و چۆنیه‌تیی‌ فراوانكردنی‌ بواره‌كانی‌ هاوبه‌شی‌ و هاریكاریی‌ نێوانیان تاوتوێ بکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا