رێباز حەملان: ئەوەی ئەمڕۆ باسکرا دەبێتە بنەمای 12 مانگ

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە كۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و دارایی عێراق رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ باسكرا دەبێت بە بنەما بۆ 12 مانگ.

لێدوانی فەرمی: رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ هەردوو شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دوو بابەت گفتوگۆ كرا، بابەتێكیان لیستی موچەی مانگی یەک بوو، لەسەر ئەم بابەتە ئەو لیژنەی كە لە وەزارەتی دارایی عێراقـەوە چوەتە هەولێر، هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ بەغدا و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.

ئەمەشی وت: بابەتەكەی تر لەسەر لیستی خانەنشینان بوو، كە تێبینییەک هەبوو سەبارەت بەوەی لە 1ـی 1ـی 2025 ـەوە كێ خانەنشین دەكرێت بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتو دەبێت، ئەوەی لەرابردودا هەرێمی كوردستان كردویەتی لەسەر داهاتەكانی خۆی كردویەتی، نەک لەسەر تەرخانكراوی حكومەتی عێراق.

زیاتر: حكومەتی عێراق لە بەرواری 1ـی 1ـەوە یەكخستنی خانەنشینیی هەرێم جێبەجێ دەكات، بۆیە لەسەر ئەو لیستانە تۆزێک وردەكاریی هەبوو، كۆبوونەوەكە كەوتەوە سبەینێ، لە كاتژمێر 8:00 بەیانیەوە لە وەزارەتی دارایی کۆبونەوەی هەردولا بەردەوام دەبێت.

چی تر: كۆبونەوەكە ئەرێنی بوو، بەرەو ئەوە ئەڕوات چارەسەر بێت، ئەوەی ئەمڕۆ باسكرا دەكرێت بە بنەما بۆ هەر 12 مانگی ساڵی 2025.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا