بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی بکوژی محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی
راگەیاند و دەڵێت، کەس ناتوانێت لە یاسا رزگاری ببێت.
لێدوانی
فەرمی: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: پیاوانی ئاسایشی نیشتمانی، هاوشانی هەوڵە
ئەمنیەکانی دەوڵەت، سەلماندیان کە خۆبەخشیان بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕوات، بۆ
چەسپاندنی یاسا و دڵنیابون لەوەی کە کەس ناتوانێت لە یاسا رزگاری ببێت.
ئەمەشی وت: لەگەڵ
بەدیهێنانی دادپەروەری بە دەستگیرکردنی ئهندامانی سەرکوتکەری تاوانکاری رژێمی
بەعس و بکوژانی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی و کۆمەڵێک شەهید
لە بنەماڵەی ئال حەکیم و هەزاران عێراقی کە لە زیندانەکاندا بێدەنگ
کران.
زیاتر:
هەوڵی دڵسۆزانە بەهەمان گوڕ و تین بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن و راوە دونانی هەموو
ئەوانەی تاوانیان دژ بە عێراقییەکان ئەنجامداوە، لە هەموو کات و شوێنێکدا، ئەمە
بەڵێنی ئێمەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو چەوساوێک و شەهیدێک.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: ناوبراو لە ساڵی 1980 لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام
حسێن، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و لەلایەن رژێمی پێشوەوە، بە تۆمەتی ھاوکاری و سیخوڕی لەگەڵ
ئێران لە سێدارەدرا.