یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئیرلینج هاڵاند بۆ ئەوەی
بیهێنیتە ریزەکانییەوە.
رۆژنامەی " لاریبۆبلیگا"ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە:" یانەی ریاڵ
مەدریدی ئیسپانی رەزامەندی ئیرلینج هاڵاندی نەرویجی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی لەم وەرزی
هاوینەدا بیهێنیتە ریزەکانییەوە، بەڵام تاکو ئێستا نەیتوانیوە رێککەوتنەکەی لەگەڵ
بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یەکلایی بکاتەوە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ریاڵ مەدرید پێشنیازی ١١٠ ملیۆن یۆرۆی بەرامبەر
بە بەدەستهێنانی هاڵاندی پێشکەش بە دۆرتمۆند کردووە، بەڵام دۆرتمۆند ئەو پێشنیازەی
رەتکردووەتەوە و داوای ١٧٥ ملیۆن یۆرۆ دەکات ".
بە گوێرەی ئەو گرێبەستەی لە نێوان هاڵاند و دۆرتمۆند هەیە، بڕیارە لە
هاوینی داهاتوودا نرخی ئەو یاریزانە بۆ ٧٥ ملیۆن یۆرۆ کەمبێتەوە، بەوەش ریاڵ
مەدرید لەو بڕوایەدا یانەی دۆرتمۆند بەو نرخە ئێستای رازی بێت کە پێشکەشی کردووە .