کلاسیکۆی زەوی نازناوی کۆپا ئەمریکا یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش 10/07/2021

Alternate Text

بڕیارە سەرلەبەیانی سبەی یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە نێوان بەڕازیل و ئەرجەنتین بەڕێوەبچێت.

بڕیارە کاتژمێر سێی سەر لە بەیانی رۆژی شەممە، لەسەر یاریگای ماراکانای بەڕازیل، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەڕازیل لە یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی یەک ببنەوە و دوای چواردە ساڵ ئەمە یەکەمین یارییە ئەرجەنتین و بەڕازیل لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتیکدا رووبەڕووی یەک ببنەوە، رووبەڕوبوونەوەی ئەو دوو هەڵبژاردەیەش بە کلاسێکۆی زەوی ناودەبرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بڕیاریداوە بۆ ئەم یارییە ٪١٠ی هاندەران بگەڕێنەوە بۆ ناو یاریگا

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بڕیاریداوە بۆ ئەم یارییە ٪١٠ی هاندەران بگەڕێنەوە بۆ ناو یاریگا بە مەبەستی هاندانی یانەکانیان ئەمەش واتای ئامادەبوونی نزیەکەی ٦٥٠٠ هاندەر.

بەلای چاودێرانی وەرزشییەوە، یارییەکەی سبەینێ زیاتر لە هەر یاریزانێکی دیکە بۆ میسی گرنگە، چونکە ناوبراو پاش زیاتر لە ١٥ ساڵ یاریکردن و چەندینجار گەیشتن بە یاری کۆتایی، هیچ نازناوێکی فەرمی لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا بەدەستنەهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا