کچە فڕۆکەوانێکی عێراقی گەشتێکی ئاسمانی نێوان دۆسڵدۆڤ و سلێمانی بەڕێوەبرد

هەمەرەنگ 12/07/2021

Alternate Text

حەنین روبەیعی، کچە فڕۆکەوانی ئەڵمانی و بەرەچەڵەک عێراقی، رۆژی هەینی رابردوو یەکەم گەشتی ئاسمانی کۆمپانیایەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕێوەبرد.

ئاژانسی هەواڵی "سیل نیوز"ی عێراقی بڵاویکردەوە:" کۆمپانیای کۆندۆری سەر بە هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا، حەنین روبەیعی، کچە فڕۆکەوانی بەرەچەڵەک عێراقی وەک ئەندامی ستافی تیمی فڕۆکەوانی یەکەم گەشتی ئاسمانی کۆمپانیاکە لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆڤ لە ئەڵمانیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دیاریکرد ".

ئەو کچە فڕۆکەوانە ئاماژەی بەوەکردووە:" بەو پاداشتەی بەڕێوەبەری کارەکەم خۆشحاڵبووم، لەبەر ئەوەی ئەو دەزانێت کە رەچەڵەکی من عێراقییە و هاوسۆزیم بۆ نیشتیمانەکەم هەیە، بۆیە منی وەک ئەندامی ستافی تیمی فڕۆکەوانیی گەشتەکە دیاریکرد ".

وتیشی:" کاتێک گەیشتمە فڕۆکەخانەی سلێمانی هەستێکی خۆشم لادروستبوو، هەرچەندە لەبەر ئەوەی بە زمانی کوردی گفتوگۆیان دەکرد، هیچ شتێکیان لێتێنەدەگەیشتم، بەڵام شەرەفمەندبووم بەوەی بە فڕۆکەی ئەڵمانی لەسەر خاکی نیشتیمانەکەم بنیشمەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا