ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رووداوەکانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلیش
زیاد دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجەش چەند رێنماییەک پێشکەش بە شۆفێران
دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، ١٦ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاندووە:"
هۆکاری زۆربەی حاڵەتەکانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل بەنزینی کوالێتی خراپ و هەندێک کێشەی
تەکنیکییە ".
لە پێناو رێگەگرتن لە گڕگرتنی ئۆتۆمبێل بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئەم
رێنماییانە پێشکەش بە شۆفێران دەکات:
١- بهنزینی كوالێتی و ئۆكتانی بهرز
بێت بەکاربهێنە
٢- هیچ كاتێك تانكی
ئۆتۆمبێلهكهت نیوه كهمتر نهبێت، بۆ ئهوهی رێگربێت له گهرمبوون و کێشە بۆ فیول
پهمپ دروست نهبێت
٣-خاوێنكردنهوهی پاڵاوتهی بهنزین
٤- ئەگەر ئۆتۆمبێلێڬ تانکییەکەی
٨٠ لیتری بوو ٦٠ لیتری تێبکەن، ئەگەریش ٦٠ لیتری بوو ٤٠ لیتری تێبکەن
٥-هەر ئۆتۆمبێلێك فیول پەمپی سووتا،
سەرە پاترییەکە لابەن و دواتر فیول پەمپەکە بگۆڕن
٦-رۆژانە سێ بۆ چوار جار سەری تانکی
بەنزینەکە بۆ دوو چرکە لابەن و دواتر بیخەنەوە سەری