ئەو هۆکارانەی وات لێدەکەن جەرجیر بخۆیت

تەندروستی 17/07/2021

Alternate Text

جەرجیر یەکێکە لەو سەوزانەی سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و وا باشترە خواردنی جەرجیر لە کاتی ژەمەکاندا گرنگی پێبدرێت.
شارەزایان جەختیان لە سوودەکانی جەرجیر کردووەتەوە بەهۆی هەبوونی چەندین ڤیتامین جیاواز و ماددە کانزاییەکان تیایدا، سوودەکانی جەرجیریش بریتین لە:
١- یارمەتی ئێسک دەدات بە بەهێزی بمێنێتەوە
٢- رێگری دەکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکانی دڵ
٣- یارمەتی هەرسکردن دەدات
٤- بە سوودە بۆ نەخۆشییەکانی جگەر و ریخۆڵە
٥- گەدە بە دوور دەگرێت لە درووستبوونی برین
٦- بەسوودە بۆ نەخۆشی قۆڵۆن
٧- بەرگری لەش بەهێز دەکات
٨- یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کاری رژێنەکان
٩- یارمەتیدەرە بۆ پاکبوونەوەی گورچیلە
١٠- پارێزگاری  لە ئاستی شەکری خوێن دەکات

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا