"مباپێ چاوەڕوانی ریاڵ مەدریدە"

وەرزش 18/07/2021

Alternate Text

کلیان مباپێ تاوەکو ئێستاش بۆندی یانەی پاریس سان جێرمان رەتدەکاتەوە و چاوەڕوانی یانەی ریاڵ مەدریدە گرێبەستی پێشکەش بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی تەمموز، رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی رایگەیاند:" کلیان مباپێی هێرشبەری فەڕەنسی و یانەی پاریس سان جێرمان تاوەکو ئێستاش ئەو بۆندانە رەتدەکاتەوە کە یانە پاریسییەکە بە مەبەستی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی دەکەن".

پێی وایە پاریس سان جێرمان یانەیەکی گونجاو نییە بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە خەونەکانی کە چامپیۆنزلیگە

ئاماژەی بەوەشکرد:" کلیان مباپێ چاوەڕوانە ریاڵ مەدریدە بۆندی پێشکەش بکات و رووبکاتە ئەو یانەیە چونکە پێی وایە پاریس سان جێرمان یانەیەکی گونجاو نییە بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە خەونەکانی کە چامپیۆنزلیگە".
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە  لە ئێستادا ئامادە نییە بچێتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە و چاوەڕێ دەکات تا ساڵی داهاتوو مباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت و ئەو  کاتە بە خۆڕایی دەیگوازێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا