هونەرمەندی ناسراوی کۆمیدی تونسی حەمادی غەوار کۆچی دواییکرد.
بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە
فراس غەوار کوڕە گەورەی حەمادی غەوار بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە:" باوکم لە مانگی رابردووەوە، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەوهۆیەشەوە دۆخی بەرەو خراپی چوو و لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
حەمادی غەوار، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوە کۆمیدییەکانی وڵاتەکەی بەتایبەت لەبواری کامێرای شاراوەدا.
لە مانگی رابردووەوە ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا لە تونس بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بە شێوەیەک لە رۆژێکدا نزیکەی ٢٠٠حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆماردەکرێت.