لایەنێکی دیکە هەڵبژاردنەکانی عێراقی بایکۆت کرد

عێراق 28/07/2021

Alternate Text

بەرەی دیالۆگی نیشتمانی كە هێزێكی سەربە پێكهاتەی سوننەكانە ‌و ساڵح موتلەگ سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی داهاتووی عێراق ناکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تەمموز، بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە راگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوەکرد:" راستییەک هەیە كە میللەتی عێراق بە باشی  هەستی پێدەكات، ئەویش  ئەو دۆخە خراپەیە كە وڵات پێی گەیشتووە".

لە هیچ بازنەیەكی هەڵبژاردن كاندید پێشكەش ناکەین

راشیگەیاند:" لە ئێستادا ژینگەیەكی ئارام بوونی نییە بۆ سازدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەپاڵ بوونی چەکی بێ خاوەندا، ئەمانە وادەكەن هەڵبژاردن کاریگەری نەبێت و گۆڕانکاری دروست نەكات، بۆیە ئێمە بەشداری لەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی عێراقدا ناکەین ‌و لە هیچ بازنەیەكی هەڵبژاردن كاندید پێشكەش ناکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا