کازمی ١٧ پارچە ئاسەواری دزراو دەگەڕێنێتەوە عێراق

عێراق 28/07/2021

Alternate Text

وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەواری عێراق رایگەیاند، کازمی `١٧ پارچە ئاسەواری کۆنی دزراو لە ئەمریکاوە دەگەڕێنێتەوە عێراق.

"١٧ پارچە ئاسەواری کۆنی دزراو بەفڕۆکەکەی خۆی دەگەڕێنێتەوە عێراق"

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی تەمموز، حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەواری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەپاش سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٧ پارچە ئاسەواری کۆنی دزراو بەفڕۆکەکەی خۆی دەگەڕێنێتەوە عێراق، دیاریترینیان لە زانکۆی کۆرنێڵ بووە ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەوە هەنگاوێکی گرنگە و هیواخوازین پاڵیۆزخانەکانی دیکەی عێراق لە وڵاتانی ئەوروپا هەوڵی هاوشێوە بدەن و ئاسەوارە مێژوویەکانمان بگەڕێننەوە وڵاتەکە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا