ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند،
دانپێدانانی ئەو کەسە پەسەندکرا کە لە موسڵ خۆی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ
ناساندبوو.
"دادگا دانپێدانانەکەی پەسەندکرد"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی تەمموز، ئەنجوومەنی
باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە:" کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەحمەد ئەبو رەغیف، بریکاری وەزارەتی
ناوخۆ بە بەرپرسان ناساندبوو، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و
دادگاش دانپێدانانەکەی پەسەندکردووە ".
"هەڕەشەی لەچەند بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەرپرسێک کردووە"
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو کەسە هەڕەشەی
لەچەند بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەرپرسێک کردووە و پێی وتوون کە لەئەگەری جێبەجێنەکردنی
داواکارییەکانی دۆسیەی گەندەڵییان لەسەر دەکاتەوە ".