هەتا دوای چاکبوونەوەش، کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئاستی زیرەکی دەبێت

تەندروستی 30/07/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەک ئاشكرایکردووە، ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و دواتر چاکدەبنەوە، یەکێک لە کاریگەرییەکان دابەزینی ئاستی زیرەکی کەسی توشبوو دەبێت.

بە گوێرەی توێژنەوەیەک کە لە رۆژنامەی The Lancet Journal بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن سەنتەری EClinicalMedicine ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و دواتر چاکدەبنەوە ئاستی زیرەکییان دادەبزێت بەراورد بەو کەسانەی توش نەبوون.

کۆرۆنا دەبێتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە توانا هزریەکاندا

توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە توانا هزریەکاندا، بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە بەهۆی نەخۆشی دیکەوە دەناڵێنن.

لەلایەکی دیکەوە توێژەرێک لە کۆلیجی ئیمپێریاڵ لە لەندن و گەورە توێژەرێک بە ناوی ئادەم هامپشێر رایانگەیاندووە کە لە توێژنەوەیەکدا کە لەسەر ٨١ هەزار بەشداربوو ئەنجامدراوە لە نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم بۆ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و تایبەت بووە بەو تاقیکردنەوانەی کە ئاستی زیرەکی کەسەکان ئاشکرادەکەن، دەرکەوتووە زیاتر لە ١٢ هەزار بەشداربوو کە توشبووی ڤایرۆسەکە بوون نمرەیەکی مامناوەندیان بەدەستهێناوە.

بۆشیان دەرکەوتووە کە ئاستی زیرەکی لەو کەسانەدا کە پێشتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دواتر چاکبوونەتەوە بە رێژەیەکی بەرز دابەزیوە.

زاناکان ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کەسانەی کە لە کاتی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان و ئۆکسجین بووە ئاستی زیرەکییان بە نزیکەی ٧ نمرە دابەزیووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا