رووسیا هاوکاری تورکیا دەکات

جیهان 31/07/2021

Alternate Text

کۆشکی کرملێن رایگەیاند، پۆتن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لە کوژاندنەوەی ئاگرە گەورەکەی چەند رۆژی رابردووی دارستانەکانی ئەو وڵاتەی دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی تەمموز، کۆشکی کرملین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڤلادمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا هاوکاریکردنی تورکیا لە کوژاندنەوەی ئاگرە گەورەکەی دارستانەکانی ئەو وڵاتەی دووپاتکردەوە، کە ماوەی چەند رۆژێکە لە دارستانەکانی باشووری تورکیا کەوتووەتەوە ".

"جەختیان لەسەر هەماهەنگییەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان کردەوە "

ئاماژە بەوەشکراوە:" هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوانیان لە رووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان کردەوە ".

پێشتریش باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەنقەرە رایگەیاندبوو:" سێ فڕۆکەی کوژاندنەوەی ئاگر لە جۆری Be-200 رووسی بەشدارییان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا