باخچەی
ئاژەڵانی هەولێر روونکردنەوەیەکی دەربارەی گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکردەوە کەتیایدا
چەند کەسێک ئازاری چەند ئاژەڵێک دەدەن و رایگەیاند، ئەو کەسانە رووبەڕووی دادگا
دەکەنەوە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە، ٨ی ئەیلول، باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەروونکردنەوەیەکدا دەربارەی گرتە
ڤیدیۆییەک کەلەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووبووە، رایگەیاند:" لەگرتە
ڤیدیۆییەکدا ژمارەیەک گەنج لە کاتی سەردانی باخچەکەیاندا ئازاری ئاژەڵەکانیان دەدەن
و سوکایەتییان پێدەکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە
لە چەندین لایەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت سەبارەت بەو دیمەنە ناشارستانی و نامرۆڤانەیە".
سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە
ئاماژەی
بەوەشداوە:" دڵنیایی دەدەنە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەئەمڕۆوە تیمی
پارێزەرەکانیان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەن و رووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە".