بەتۆمەتی کۆنتڕۆڵنەکردنی هەڵسوکەوتی یاریزانەکانی، یەکێتی تۆپی پێی
ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بە بڕی ٣٤ هەزار دۆلار سزادا.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دووپاتیکردەوە، بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی هەڵسوکەوتی
یاریزانەکانی لەکاتی یاری نێوان چێڵسی و لیڤەرپوول و هێڕشکردنەسەر یاریزانانی
لیڤەرپوول و ناوبژیوانی یارییەکە کە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، یانەی چێڵسی بە بڕی
٣٤ هەزار دۆلار سزادراوە.
لە یارییەکەدا لەئەنجامی بەرزکردنەوەی کارتی سوور بەڕووی ریس جێمس یاریزانی
چێڵسی و دەرکردنی لەلایەن ناوبژیوانەوە، گژری و ئاڵۆزی لە نێوان چەند یاریزانێکی
هەردوو یانەیەکە دروست بوو، هەر وەها هێرشیش کرایەسەر ناوبژیوانی یارییەکە.