جۆرج قەرداحی پۆستێکی باڵای وەرگرت

هەمەرەنگ 10/09/2021

Alternate Text

جۆرج قەرداحی، پێشکەشکاری بەناوبانگی لوبنانی وەک وەزیری راگەیاندنی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە دیاریکرا.

ئەمڕۆ هەینی، ١٠ی ئەیلول، سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی بەسەرۆکایەتی نەجیب میقاتی راگەیاند و تێیدا جۆرج قەرداحی، پێشکەشکاری بەناوبانگی عەرەب وەک وەزیری راگەیاندنی وڵاتەکە دیاریکرا.

کێ ملیۆنێک دەدزێت؟

دیاریکردنی ئەو میدیاکارە وەک وەزیری راگەیاندنی لوبنان کاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە هەوادارانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی، بەشێکیشیان رەخنەی توندنیان لێ گرتووە و وێنەی ناوبراویان بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیویانە "کێ ملیۆنێک دەدزێت"، ئەوەش وەک تەنزێک کە پێشتر قەرداحی بەرنامەیەکی بە ناوی "کێ ملیۆنێک دەباتەوە" پێشکەش دەکرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش تەقینەوە گەورەکەی بەیروت لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠، حەسان دیاب سەرۆکی پێشووی حکومەتی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە و کابینەکەی هەڵوەشاندەوە، پاشان چەند کەسایەتییەکی سیاسی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپێردران، بەڵام سەرجەمیان سەرکەوتوو نەبوون .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا