پاڵەوانێکی ئۆڵۆمپی یاری تێنسی رووسی
رایگەیاند، چەند دزێک چوونەتە ماڵیان و دوو مەدالیایان لێی زیوە، کە یەکێکیان
ئاڵتون بووە و ئەوەی دیکەشیان زیو بوو.
پاش گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە دەرکەوت کە دزی لە ماڵەکەمان کراوە
یەلینا ڤێسنینا، خانمە پاڵەوانی ئۆڵۆمپی یاری
تێنس بە ئاژانسی "تاس"ی رووسی راگەیاندووە:" کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەمدا
بەمەبەستی خوانی ئێوارە چووینە دەرەوە، پاش گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە دەرکەوت کە دزی
لە ماڵەکەمان کراوە و لە نێویشیاندا دوو مەدالیای ئاڵتوونی و زیوم لێدزرا ".
ڤێسنینا لە دوایین خولی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی
تۆکیۆ مەدالیای زیوی بەدەستهێنا، هەروەها لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ی
ریودیجانیرۆش مەدالیایەکی دیکەی ئاڵتوونی بەدەستهێنا.