کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێدەکات

عێراق 13/09/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست بە کشانەوە دەکەن.

 لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە کشانەوە دەکەن

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی "مەدا"ی عێراقی راگەیاند:" بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و ئەمریکا لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەست بە کشانەوە دەکە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکی ئەمریکی لە عێراقدا نامێنێتەوە ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" بڕیارە پەیمانی ناتۆ ئەو بۆشاییانە  لە عێراق پڕ بکاتەوە، بەتایبەت لە بواری مەشق و راهێنان لەسەر فڕۆکە  و تەکنەلۆژیا سەربازییەکان ".

لە ئێستا نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەن، کە ژمارەیەکی زۆریان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی لە دژی داعش هێندرانە عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا