لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی رۆژی هەڵبژاردنەوە بڕیاردرا

عێراق 18/09/2021

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی هەڵبژاردنەکاندا قەدەغەی هاتوچۆ ناکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەرۆژی هەڵبژاردنەکاندا لە ١٠ی مانگی داهاتوو و بەمەبەستی گەیشتنی زۆرترین ژمارەی دەنگدەران بەبنکەکانی دەنگدان، هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئاسایی دەبێت".

لە رۆژی هەڵبژاردندا سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن

لیوا تەحسین خەفاجی ئاماژەی بەوەشداوە:" لە رۆژی هەڵبژاردندا سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە رووبدات و رێگری دەکەن لەهەموو جۆرە گردبوونەوە و پشێوی و ئاڵۆزییەک لەبەردەم بنکەکانی دەنگداندا".

وابڕیارە لە رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا